ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنووری قەزای زاخۆ ھەزاران دۆنم زەوی و دار و درەخت سوتاون.
جەمال حەسەن بەڕێوەبەری بەگری شارستانی قەزای زاخۆ، رایگەیاندووە" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندەکانی سنوری ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای زاخۆ ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی گەورەی ئاگرەکەوە تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی زاخۆ لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکەوە ھەزاران دۆنم زەوی و دار و درەخت سوتاون و زیانییان پێگەیشتووە، ئاگەرەکەش مەترسی لەسەر چەند گوندێکی دیکەی ئەو سنوورە دروستکردووە.