وەزارەتی نەوت: داعش نەوتی عێراقی هەراج كردوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە چەكدارانی داعش نەوت وڵاتەكەیان بە هەراج بە وڵاتانی ناوچەكە دەفرۆشن.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمرۆ دووشەممە لە لێدوانێك بۆ هەواڵنێری (المعلومە) وتی: بەپێی زانیارییەكانیان گروپی داعش نەوتی عێراق بە بەرمیلی 25 دۆلار بە قاچاخی بەوڵاتانی ناوچەكە دەفرۆشن.
عاسم جیهاد ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشكرا نەكرد كە نەوتی داعش دەفرۆشێت.
PM:10:22:26/10/2014