دهۆک.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون. 

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك، رایگەیاندووە" ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت (هۆندای تۆكسۆن – تیۆتا هایلۆكس) ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەكی (دهۆك - شێخان) نزیك گوندی مامزدینا ڕوویداوە کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی هاوڵاتییەک و برینداربوونی دوو كەسی دیكە. 

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڵاویکردەوە، ساڵی ڕابردوو بێجگە لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی عێراق ١١ هەزار و ٥٥٢ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە. 



PM:11:19:14/07/2024