وابڕیاره مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که ماوه‌یه‌کی زۆره کۆبوونه‌وه‌ی نه‌کردووه، ئه‌مرۆ له سلێمانی کۆبێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که وابڕیاربوو رۆژی 26 ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سازبکرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ ئه‌مرۆ 27 ی تشرینی یه‌که‌م.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ده‌ستی له‌و پۆسته کێشایه‌وه، بانگهێشتی کۆبوونه‌وه‌که کراوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه که به‌شداری ده‌کات، یان بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات.
تا ئێستا نازانرێت خاڵانی کۆبوونه‌وه‌که چییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له مانگی ته‌موزی رابردوه‌وه کۆنه‌بوونه‌ته‌وه " له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پرس و بابه‌تی سیاسی و رێکخراوه‌یی هه‌یه که ببێته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌که".