لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە (ڤیدیۆ)

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا. 
 
شەوی ڕابردوو ئاگرێکی فراوان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر کەوتەوە، دواتر لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت. 
 
بەهۆی ئاگرەکە زیانێکی زۆر بە پووش و پاوانی سنوورەکە کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 
 
بەپێی ئامارێکی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا (٤٠٧) ڕوودوای ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە. 



AM:08:58:16/07/2024