پەروەردەی هەولێر لە نوسراوێکدا هۆشداری بەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەدات کە بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من نەكەن مووچەكانیان دەبڕدرێت.
بەپێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر کە واژووی دلێر عەبدوڵلا حەسەن بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێری لەسەرە و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان كراوه، تێیدا هاتووە" سه‌باره‌ت به‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه تا ئێستا (هه‌ژماری من)یان نه‌كردوه تا رۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٤ سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه موچه‌كانیان راده‌گیرێت".
هەر لە نوسراوەکەدا پەروەردەی هەولێر داواشی لەو مامۆستا و فەرمانبەرانە کردووە کە پێداویستییەکانی وەک (کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، وێنە و پاسپۆرت) لەگەڵ خۆیاندا ببەن.