مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی هەرێم کرا

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان له‌ به‌غداوه‌ خرایە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان. 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ بڕی ٦٧٦ ملیار و ٣٦ ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان؛ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق". 

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕوونکردنەوەی زیاتری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی هەردوو مانگەکە نەداوە کە دابەشی دەكەن یان نا.



PM:12:12:16/07/2024