لە زاخۆ ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کەمپی قادیا تایبەت بە ئاوارەکان ئاگرکەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٠:٢٤) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ژووری کۆنتڕۆڵی  بەرگری شارستانی زاخۆ ئاگادار کرانەوە بە کەوتنەوەی ئاگرێک لە کابینەیەکی نیشتەجێبوون لە کەمپی قادیای تایبەت بە ئاوارەکان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە زووترین کاتدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.



PM:01:51:16/07/2024