نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرای دەكات، سبەی چوار شەممە لە ١٥ پەروەردە مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دابەش دەكرێت.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سبەی چوار شەممە ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە ١٥ پەروەردەی سنووری سلێمانی شایستەی دارایی مانگی ٤ی ٢٠٢٤ مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
وتیشی" بڕیاربوو دوێنێ دوو شەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبكرێت، بەڵام خراوەتە سبەی چوار شەممە كە لە سەرجەم پەروەردەكانی سلێمانی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت".
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" سبەینێ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤، سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٤".
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٢ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە، تاوەکو ئێستا دانەمەزراون.