ئەو کچەی ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە لە کەلار "خۆی سوتاند"، شەوی ڕابردوو بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەی لە سلێمانی گیانى لەدەستدا.
رزگار لەتیف بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" کاتژمێر درەنگانی شەوی ١٥ی ئەم مانگە کچێکی تەمەن ۱٦ ساڵان بە ناوی (ع، ح، ب ) بە سوتاوی هێندرایە نەخۆشخانە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەی دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی سلێمانی کرا.
ڕزگار لەتیف ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەی شەوی ڕابردوو لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
کچەکە دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانە و خوێنکاری ئامادەیی بووە، هەروەها کەسوکارەکەی ئاماژە بەوەدەکەن کە "کچەکەیان خۆی سووتاندووە"، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە.