گوندێكی سنوری قەزای پێنجوێن بۆردومانكرا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گوندی بادانە لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز سەر بە قەزای پێنجوێن بۆردومانکرا. 

هێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز سەر بە قەزای پێنجوێن، ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوندی بادانە لە سنوورى شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە قرزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکرا"

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی بۆردومانەکەوە نزیکەی (٥٠) دۆنم پوش و پاوانی سنوورەکە سوتاوە و لە لایەن خەڵکی ناوچەکەشەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت. 

گوندی بادانە نزیکەی (١٥)کم لە ناحیەی ناڵپارێز دوورە و (٢٥) ماڵیشی تێدا نیشتەجێن.

بەپێی ئامارێکی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (٦٨) هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و دارستان سوتاون



AM:10:58:17/07/2024