ئاگرێکی فراوان لە دوو گوندی سنووری قەزای ئامێدی کەوتەوە

‌وێنە.. ئەرشیف
بە هۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، ئاگرێکی فراوان لە دوو گوندی سنووری قەزای ئامێدی کەوتەوە و بووە هۆی سوتانی چەندین دۆنم پوش و پاوان.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دووجار هەردوو گوندی (بەلاڤێ و گوهەرزێ) بە سەختی بۆردومانکران.

هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئاگرێکی بەهێز لە هەردوو گوندەکە کەوتەوە و هاوڵاتییانی سنوورەکە هەوڵیاندا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام لەبەر ترسی بۆردومانەکانی تورکیا و تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە ئاسایش ڕێگەیان پێنەدان. 

هەرتوەها بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە (٥٠ بۆ ١٠٠) دۆنم سوتاون و بە هەزاران دارایی سورشتیش لە هەردوو گوندەکە سوتاون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە کاتژمێر (٨:٣٠)ی بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن دانیشتوانی بناری چیای مەتین و گوندی گوهەرزێ و بەلاڤێ کۆنتڕۆڵکراوە و زیانێکی زۆر گەورەش بە سروشتی هەردوو گوندەکە کەوتووە.



AM:11:48:17/07/2024