لە ڕۆژئاوای كوردستان لێبوردنی گشتی دەركرا

بەڕێوەبەرێتی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا " ڕۆژئاوای كوردستان" لێبوردنی گشتی دەكرد، بەڵام چەند مەرجێكی بۆ داناوە.

بەڕێوەبەرێتی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بڕیاری لێبووردنی گشتی دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکە" لێبووردنە گشتییەکە تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆر و تاوانەکانی دیکەش دەگرێتەوە بەمەرجێک سووری بن".

لە بڕیارەکەی خۆسەردا هاتووە،" لێبوردنی گشتی ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە، کە نیوەی سزای زیندانییەکەیان بەسەربردووە و هەموو ئەو زیندانیانەی نەخۆشی درێژخایەن و چارەسەرنەکراویان هەیە ئازاد دەکرێن".

جەختیشكراوەتەوە، هەر زیندانییەک تەمەنی ٧٥ ساڵ یان زیاتر بێت ئازاد دەکرێت و ئەو کەسانەی سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەبووە سزاکەیان دەگۆڕێت بۆ ١٥ ساڵ بەندکردن.

هەر لە بڕیارەكەدا هاتووە، " لێبووردنەکە بەرپرسانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و چەکدارانی تیرۆر ناگرێتەوە".



PM:04:04:17/07/2024