وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ی بڵاوکردەوەو خوێندکاران دەتوانن لەو لینکەوە ئەنجامەکانیان وەرگرنەوە.
چوارشەممە ١٧ ی تەمووز، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی هەینی لینکەکە کارا دەبێت.
باس لەوەش دەکات، لە ئێستادا لینکەکە کار نەکات چونکە ئەنجامەکان رانەگەیەندراون و رۆژی هەینی دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان خوێندکاران دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
رۆژی هەینی ١٩ ی تەمووزی ٢٠٢٤، کاتژمێر ٨ ی ئێوارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕادەگەیەنین.
ئەمساڵ ١٢٢ هەزار و ١٥ خوێندکاری پۆلی ١٢ مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکاندا هەبووە، زیاتر لە دوو هەزار هۆڵیش بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکراون.
کوێ، بەڵکو دەبێت حەز و خولیای خوێندکار بەشدار بێت لە پڕۆسەکەدا و کۆلێژەکان بەپێی پێویستی خۆیان تاقیکردنەوە دابنێن و خوێندکار تاقیکردنەوە بکات لەو کۆلێژەی دەیەوێت.
لەم لینەکەوە هەینی ئەنجامەکانت وەرگرە..