کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی کارکردنەوە ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێن کارەبا نابێت".
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری دەكەینەوە كە بەهۆی ئەنجامدانی كاری چاكسازی زۆر پێویست لە هێڵی ١٣٢ کەی ڤی (تانجەرۆ - سەیدسادق - پێنجوێن) لەلایەن بەشی چاكسازی هێڵەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی لە كاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆوە كارەبایان كۆژاوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی پلانی كاركردن لە دوای تەواوبوونی كارەكان لە كاتژمێر ١:٣٠ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە كارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە.