بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٧٦ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٦٦ ملیۆن و ٣١٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
دوێنێ چوارشەممە بانکی ناوەندی بەهۆی پشووی فەرمییەوە هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستە بازاڕەوە.