بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی خوولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕاگەیەندرێت.
وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆکاتژمێر ٨ لە ڕێوڕەسمێکدا لە هۆڵی کۆنگردەی رۆژنامەوانی وەزارەتی پەروەردە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان ئەنجامەکانی بڵاو دەکرێنەوە".
بە گوێرەی خشتەی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی یه‌كشه‌ممه ٢٣ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤، له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوون و لە چوارشەممە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی بوو.
به‌گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم ساڵ بۆ خوێندنی ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، ١٢٢هەزار و ١٥ قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی ١٢ کردووە کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و ١١٥هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.
سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی ٣٩ هه‌زار و ٥٤٧ قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کرد و به‌سه‌ر ٦٨٠ هۆڵ دابه‌ش كرابوون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی، ٢٧ هه‌زار و ٣٧٦ قوتابی له ٤٢٣هۆڵ، له پارێزگای دهۆك ٢٨هه‌زار و ٢٨٥ قوتابی له ٥٢٥هۆڵ، له گه‌رمیان پێنج هه‌زار و ٦٣٥ قوتابی له ٩٨ هۆڵ، له هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و ٧٩٤ قوتابی له ٣٩ هۆڵ، له سۆران حه‌وت هه‌زار و ٢٩٤ قوتابی له ١٣٠هۆڵ، له ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و ٧٤٩ قوتابی له ١٠٥هۆڵ و له زاخۆ شه‌ش هه‌زار و ٣٣٥ قوتابی له ١١٥ هۆڵ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کردووە.