ئەمڕۆ هەینی ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٤ لەسەر رێگەی نێوان کۆیە – دوکان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کۆیە – دوکان نزیک سەیرانگای بۆگ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان تەکسیەکی جۆرى سەنی و پیکابێکى جۆرى نیسان ناڤارادا ڕوویدا.
بەپێى زانیاریە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان خەڵکى سنورى قەزاى دەربەندیخان بوون.