لە دەربەندی رانیە کچێکی گەنج خنکا

ئەمشەو هەینی ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە دەربەندی ڕانیە کچێکی گەنج خنکا و لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی قەزای ڕانیەیە. 

عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی ئیدارەی راپەڕین، ڕایگەیاندووە" ئەمشەو کچێکی گەنج لە دەربەندی ڕانیە لە نزیک گوندی (قڕەگۆ) لە کەناراوەکانی دەریاچەی دوکان خنكا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دۆزراوەتەوە و بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی رانیە کراوە. 

کچەکە تەمەنی (٢٣) ساڵە و دانیشتوی شاری ڕانیە بووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری سەرەکی و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەکەوە نەزانراوە. 



PM:11:04:19/07/2024