ئەمڕۆ شەممە وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانی دوو سەربازی خۆی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی سوپای وڵاتەکەمان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاپ، مینێک لە ژێر پێی سەربازێکمان بە ناوی (بەهادر ردڤان تالای) تەقییەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ ئەو سەربازە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا و عەقید عەبدوڵڵا جەم دەمیرکانیش ئەفسەری هێزی وشکایی بە سەختی برینداربوو، بەڵام شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سەربازی لە ئەنقەرە بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانی لەدەستدا.
دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی (کلیل – چنگ) لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە دەستپێکرد.