بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر داخستنی ٤٥ تاقیگەی پزیشکی، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە ڕاگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگەیاندووە" له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كانمان، ٢٤ تاقیگه‌ی پزیشكی تایبه‌ت داخران و هەروەها ٢١ تاقیگه‌ی دیكه‌ش داخراون، بەهۆى نەبوونى مۆڵه‌ت و پابه‌ندنه‌بونیان به ڕێنماییه‌كانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به دواداچون بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه دەکرێت، بە مەبەستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی كاركردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه و تاقیگه و گشت سه‌نته‌ره‌كان.