کۆمسیۆن دەستی بەوردبینی ناوی کاندیدەکان دەکات


کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پرۆسه‌ی‌ وردبینی بۆ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستپێكرد‌ كه‌  وەک کاندیدی تاکەکەسی‌و لیست‌و هاوپەمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خۆیان تۆماركردووه‌.
 
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند " پاش وەرگرتنی ناوی خوازیاران وەک کاندیدی‌ تاکەکەسی و لیست و هاوپەمانێتییەکان بۆ شداریکردن له‌هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە ١٨ی ئەم مانگە کۆتا وادە بوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وردبینی لەناوەکان دەکات."

لە درێژەی لێدوانە رۆژنامەوانیەکەیدا وتیشی" دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕۆژێک دیاری دەکات بۆ ئاشکراکردنی ناوی کاندیدەکان و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ژمارەکانیان‌و دواتر واده‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن دیاری‌ ده‌كرێت".

بۆ پەرلەمانی کوردستان وەک کۆمسیۆن رایگەیاندووە، دوو هاوپەیمانی، ١٣ حزب، ١٩ كاندیدی تاك لەپێكهاتەی مەسیحی، ٢٠ كاندید لەپێكهاتەی توركمان‌و ٨٥ كاندیدی‌ سەربەخۆ خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە، كۆی لیستی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانیش گەیشتووەتە ١٣٩ لیست.
 




PM:11:46:20/07/2024