بەهۆی دوورخستنەوەی ژمارەیەک کادیری پارتی لە لیستی کاندیدەکانی سلێمانی ناڕەزایەتی دروستدەبێت
لەگەڵ رادەستکردنی ناوی کاندیدەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دەنگی ناڕەزایەتی لە سلێمانی و چەند شوێنێکی تر بەرزبووە کە ناوی چەند کاندیدێکی ئەو حزبە لە لیستی کاندیدەکان لابراون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " لە سنوری پارێزگای سلێمانی ناوی هەریەک لە کادیرانی ناسراوی کۆنی پارتی ( تارا بایز ئاغا، سەرهەنگ عێزەت، نورەدین بەشارەتی ) کە پێشتر وەک کاندید دانراون، لە لیستی کاندیدەکانی پارتی لابراون و کەسانی تری لە جێگایان دانراوە، ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری لە نێو پارتییەکانی سلێمانیدا دروستکردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانە ئەم کادیرانەی پارتی کە میدیاکار و کەسانی ناسراوی پارتین لابردنیان لەلایەن لقی ئەو حزبەوە لە سلێمانی بۆتە مایەی نیگەرانی نێو رێکخستنەکانی ئەو حزبە لە سلێمانی، بەتایبەتی ئەو ناوە لابراوانە دەیان ساڵە کادیری ئەو حزبەن.
AM:12:26:21/07/2024