ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە چەند شوێنێکی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران ئاگر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی تائێستا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە بوونی چەند حاڵێکی ئاگرکەوتنەوە لە هەریەک لە ناوچەکانی (لۆفەکانی رواندز، نزیکی پەیمانگای رواندز، ناوکێلان، بەرزێوە، چیای زۆزک، پردی نەوەکانی ئەیلول)".
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئاگرەکانەوە رووبەرێکی فراوانی پوش و پەلاش و ژمارەیەکی زۆر لە دار بە ڕوو سووتاون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هۆكاری سەرەکی كەوتنەوەی ئاگرەكان نەزاندراون و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکاندان.