سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت" بلۆگەری دیاری عێراقی ئایا زەیدان لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لە پارێزگای هەولێر دەستگیرکراوە".
ئەمشەو یەکشەممە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٤ میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بلۆگەرێکی دیاری عێراقییان بە ناوی (ئایا زەیدان) لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لە هەولێر دەستگیرکرد".
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە" بەپێی فەرمانی دادوەری کە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی هەولێرەوە دەرچووە، دوای ئەوەی سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکراوە، دەستگیرکردنەکە ئەنجامدراوە".
ئەو سەرچاوەیە وردەکاری زیاتری لەبارەی سکاڵاکارەکە و جۆری ئەو کەیسەی نەخستەڕوو کە "بلۆگەرە دەستگیرکراوەکە بە ناوی ئایا زیدان تێوەگلاوە".