قائیمقامیەتی قەزای دوكان ٢٢ هەلی دامەزراندنی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی کارە بەشێوەی گرێبەست لە قەزاکە ڕاگەیاند.
قائیمقامیەتی قەزای دوكان، شەوی یەکشەممە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە" وێستگەی کارۆ ئاوی دوکان پێویستی بە ٢٢ کارمەند هەیە بۆ بەشەکانی، بە چەند پسپۆڕی و بڕوانامەیهكی جیاواز بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای دوکان، دامەزراندنەكەش تەنها بۆ هاوڵاتیانی ناوەندی قەزاكە و ناحیەكانی سورداش و خەلەكانە".
لەبارەی مەرجەكانە ئاماژەی وەشكردوە، پێشكەشكار دەبێت دانیشتوی سنوری قەزای دوکان بێت، تەمەنی پێشکەشکار لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ بێت و پێویستە پێشینەی خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت و مووچەخۆری حکومەت نەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەڵگری یەکێک لەم بڕوانامانە بێت بە کالۆریۆس لە ئەندازیاری میکانیک و کارەبا و ئای تی، دبلۆم لە تەکنیکی میکانیک و کارەبا، ئامادەیی پیشەی لە میکانیک و کارەبا، بڕوانامەی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەی نا پیشەی بۆ چوار کارمەندی حهرفی، بێ بڕوانامە بۆ یەک کارمەندی کارگوزار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دامەزراندنە بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە دەبێت و ئەو كەسانەی كە وەردەگیرێن بەڵگەنامەکانیان بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی ڕەزامەندی وەرگرتن بۆ دامەزراندنیان، بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بەپێی بەرژهوەندی کارەکانیان، شوێن و کات و شێوازی دەوامی کارکردنیان دیاریدەکات .