دهۆک.. ١٠ ئەندامی خێزانێک لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕزگارکران

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە گەڕەکێکی شاری دهۆک ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە، بەرگری شارستانی دهۆکیش دەڵێت" ١٠ ئەندامی خێزانێک ڕزگارکراون". 

بەرگرى شارستانى دهۆک بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکى ماسیکێی دهۆک ئاگر لە باڵەخانەیەکى چوار نهۆمی کەوتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووداوەکەدا توانراوە ١٠ ئەندامی خێزانێک ڕزگار بکرێن کە سێ کەسیان تووشى تەنگە نەفەسى بوون  و دوو کەسی دیکەشیان برینداربوون. 

لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە. 



AM:09:29:22/07/2024