لە پارێزگای کرماشان بومەلەرزەیەک ڕوویدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا. 

ناوەندی بەدواداچوون بۆ بوومەلەرزە لە دامەزراوەی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگەیاند" کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.٤) پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شاری داڵاهۆی لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، زەمینلەرزەکە بە قوڵاى ٦ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی ڕوویداوە، هەروەها بە درێژای ١٢ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی کهوارە و ٢٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی کوزران و ٢٤ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی کریند غەرب لە سنووری پارێزگای کرماشان هەستیپێکراوە. 

تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بومەلەرزەکە نەزانراوە. 



AM:11:41:22/07/2024