باوکێک لە بەغدا بە تۆمەتی فرۆشتنی منداڵەکەی بەرامبەر بە ٣ ملیۆن دینار دەستگیر دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند" لە شاری بەغداد باوکێک دەستگیرکراوە کە هەوڵیداوە منداڵەکەی خۆی بەرامبەر بە سێ ملیۆن دینار بفرۆشێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکان بۆسەیەکیان بۆ ئەو باوکە دانا و توانییان لە ناوچەی رەسافەی بەغدا دەستگیری بکەن لە کاتی فرۆشتنی منداڵەکەیدا، لە ئێستادا ئەو پیاوە دەستگیرکراوە.