سلێمانی.. هێزە ئەمنییەکان رێگایان نەدا لە دژی تورکیا گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت


لە سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسایشی سلێمانی لەبەردەم باخی گشتی ڕێگریان کرد لە گردبوونەوەو سازدانی کۆنگرەی رۆژنامەگەری دژی لەشکرکێشی تورکیا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، بەرەی یەکڕیزی دژی داگیرکاری تورکیا و لەشکرکێشی بۆ سەر باشووری کوردستان بڕیاربوو کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری بۆ ناساندنی خۆیان دژی داگیرکاری تورکیا لە بەردەم باخی گشتی لەسلێمانی سازبکەن، بەڵام هەر پێش گردبوونەوەکە هێزێکی زۆری ئاسایش هێنرابووە شوێنی گردبوونەوەکەو رێگا نەدرا کۆنگرە رۆژنامەگەرییەکە سازبکرێت.

هەروەها رێگا نەدراوە گردبوونەوەکە لە لایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە روومال بکرێت و دەستبەسەر ئامێر و کەلوپەلی رۆژنامەواناندا گیراوە.

ماوەی چەند مانگێکە لە سلێمانیش رێگا بەهیچ چالاکییەکی جەماوەری و میدیای نادرێت دژی هێرش و داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان.




PM:07:36:22/07/2024