ئەمڕۆ دوو شەممە وەفدێکی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵی سلێمانی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تێکدانی چیای گۆیژەو ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لەسەر سەرچاوەی ئاوی سەرچنار سەردانی هەریەک لە دادوەری دەستەی نەزاهە لە سلێمانی و فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانیان کرد.
بەپێی راگەیاندنێکی دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی کە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ نوێنەرانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی بەمەبەستی بەدواداچوون و ئاگاداربوون لە رەوشی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بڕینی شاخی گۆیژە، سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی دەسپاکیان و فەرمانگەی داواکاری گشتیان کرد لە سلێمانی".
لەو راگەیاندنەدا هاتووشە" لەمیانەی چاوپێکەوتن و سەردانەکە دەرکەوت کە داواکاری ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەکان کراوە بە وەزارەتی داراییەوە بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەو زەویانەی کە لەشاخی گوێژە کاری تێدا دەکرێت و هەروەها لیژنەی لێکۆلینەوەی کارگێر لای چەند لایەنێکی حکومی پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسەدا، هەروەها داوا کراوە داواکاری گشتی سلێمانی ئەندامی خۆیان بۆ ناو لیژنەکە دیاری بکەن".