پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تەموزی ٢٠٢٤ بەشێك لە هاوڵاتیانی گەڕەکی بەهاری کۆن لە هەولێر، بەهۆی بێ ئاوییە گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و شەقامێکی سەرەکی شارەکەیان داخست.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی بەهاری کۆنی شاری هەولێر، بەهۆی بێ ئاوییەوە گردبوونەوە و لە ئێستاشدا شەقامی (١٠٠) مەتریان داخستووە و ڕێگە بە هاتووچۆکردنی شۆفێران نادەن.
هاوڵاتیانی گەڕەکەکە گلهیی دەکەن و بە میدیاکانیان ڕاگەیاند کە ماوەی (٥٠)
رۆژە بێئاون و تا ئێستاش کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە.
دەشڵێن" تەنکەرێک ئاو بە ٢٠ هەزار دینار دەکڕین، توانای کڕینی ئاومان نەماوە".