کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی گردبونەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تەموزی ٢٠٢٤، دژی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی گردبونەوە و ڕێگەیەکی سەرەکیان داخست. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی، بەهۆی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و نارەزایەتییان ئەنجامدا. 

لە ئێستادا کاسبکارانی نارازی شەقامی سەرەكی (سلێمانی - راپەڕین) یان داخستوە و ڕێگە بە هاتوچۆکردنی شۆفێران نادەن. 

هەروەها کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی بەرهەمەکانیان ساغ نابێتەوە، ئاماژە بەوەدەکەن کە" بەرهەمی خەیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێران هاوردەی سلێمانی دەکرێت، ئەمەش وادەکات بەرهەمەکانمان سا‌غ نەبێتەوە لە بازاڕدا". 

دەشڵێن" ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بێت بەرهەمەکانمان خراپ دەبێت و ناچار دەبین فڕێی بدەین". 



PM:12:14:23/07/2024