شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرما ڕایدەگەیەنێت" دوو بارستە هەوای فێنک ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە".
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ماوەی چەند رۆژێكە بەگشتی پلەی گەرمی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان جێگیر بووە و تا رۆژی پێنجشەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٤ كەشەكە بەم جۆرە دەبێت و ھەر لە رۆژی پێنجشەممەی كۆتای ئەم ھەفتە بۆ ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو ٢٩ی تەموز پێشبینی دەكرێت بارستە ھەوایەك لە توركیاوە روو بكاتە ناوچەكانی هەرێم و بەھۆیەوە پلەكانی گەرما لەو ماوەیەدا بەراورد بە كاتی ئێستا (٢ تا ٣) پلەی سەدی نزمدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوابەدوای ئەم نزمبوونەوەیە ئەگەر گۆرانكاری ڕوونەدات پێشبینیدەكرێت لە كۆتایەكانی ئەم مانگەوە بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو ٢ی ٨ی ٢٠٢٤ بارستە ھەوایەكی فێنك لە ڕووسیاوە داببەزێتە سەر ناوچەكانی باكوری ئێران و رۆژھەڵاتی توركیا و ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، لەم قۆناخەشدا پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە، لەگەڵ چالاكبونی بایەكی فێنك لە باكوری رۆژھەڵاتەوە كە ئەمەش پێچەوانەی پێشبینیەكانی پێشتر بوو كە چاوەروان دەكرا پلەی گەرمی لە كۆتای مانگ بەرزبێتەوە، بەڵام گۆرانكاری نوێ پێچەوانە بوو كە بەنیسبەت ئەو ماوەیەوە پلەی گەرمی بەو رادەیە نزمببێتەوە زۆرە بۆ ئەم كاتە كە لە نێو چلەی ھاوینداین و ساڵانە گەرماكان زیاتر دەبێت.