پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت " لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كاری سیحرو جادووی كردووە".
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بلاویکردەوە " دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كەوا كەسێك كاری سیحر و جادوو دەكات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت."
ئاماژە بەوەشکراوە " تۆمەتبار کە پیاوە لە دایكبووی 1982 ی دایشتووی كامپی باریكەیەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە".
" لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادووكردن بەكاری هێناوە."