بەهۆی خنکانی چەند هاوڵاتییەکەوە دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی راگیرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمی چەند هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی راگیرا.

بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ئەم ساڵ بەهۆی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان چەند کارەساتی دڵتەزێنی خنکانی لێ کەوتۆتەوە بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمی خنکاو ناچار بەنداوەکە گیراوەتەوە بەوەش دابەش کردنی ئاو ڕاگیرا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

بەرێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەبەر سەلامەتی گیانیان خۆیان بەدووربگرن لە دەریاچەکە.



PM:10:22:23/07/2024