هەولێر.. دوو مێرمنداڵ بە تۆمەتی دزی و سەرانەوەرگرتن لە خەڵک دەستگیر دەکرێن

لە هەولێر دوو مێرمنداڵ کە پێشینەی تاوانیان هەیە بە تۆمەتی دزی و سەرانەوەرگرتن لە خەڵک دەستگیر دەکرێن

پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیان" هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ٲ. ب. ٲ) و (ن. ق. م) بە تۆمەتی ڕێگریکردن و دزینی ماتۆڕسکیل وەرگرتنی سەرانەلە خەڵک ، دەستگیر کرد".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە و " تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە پێشینەی تاوانیان هەیە، و تەمەنیان ١٧ ساڵانە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٢ ) لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون".

ئەو تۆمەتبارانە هەستاون بە ڕێگری کردن لە شۆفێرانی ماتۆرسکیلی دلیڤەری و لەژێر هەڕەشەدا، پارە و ماتۆرسکیلەکانیان لێوەرگرتوون.




PM:11:30:23/07/2024