درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە له سنووری پارێزگای دهۆك ژنێك کۆتایی بە ژیانی هێنرا.
هێمن سلێمان وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" درەنگانی شەوی ڕابردوو له كۆمه‌ڵگه‌ی مسێریكی سه‌ر به قه‌زای سێمێڵ ژنێك به ناوی (ج.ج.م.)، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی كوژرا".
"دوای ڕووداوەکە هێزه‌كانی پۆلیسی مسێریك و سێمێڵ گه‌یشتنه شوێنەکە و بكوژیان ده‌ستگیر كرد، له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بكوژ ده‌ستیپێكردوه بۆ زانینی هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و تاوانه". (وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەندراوەکەدا وادەڵێت)