بەرپرسی تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا

کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایدەگەیەنێت" بە تۆمەتی هەوڵی نۆژەنکردنەوەی یاریگای دەربەندیخان، بەرپرسی تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکرا". 

کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی دوێنێ سێشەممە سەرپەرشتیاری تیمی پڕۆژەکانی نەوەی نوێ کە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی یاریگای شارەکە سەردانی دەربەندیخانی کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا". 

دەشڵێت" وەرزشوانانی دەربەندیخان ئاگاداریان کردوونەتەوە کە یاریگاکەیان پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بۆیە ئەوانیش سەردانی شارەکەیان کردووە و چوونەتە یاریگاکە تا داواکارییەکانی وەرزشوانانی شارەکە جێبەجێ بکەن". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ سلێمانی، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە سەرپەرشتیاری تیمەکە دەستگیرکراوە.



AM:08:40:24/07/2024