کۆیە.. ژمارەیەک هەلی دامەزراندن بۆ ژنان راگەیەندرا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی بۆ ژنان لە زانکۆی قەزای کۆیە بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند. 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ١٠ پاسەوانی ژن بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنانەی ئارەزووی کارکردن و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتە دەکەن دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن لەم لینکەوە پڕبکەنەوە و دەرفەتەکەش بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. 



AM:09:54:24/07/2024