لە ڕێگەی (عەربەت - سلێمانی) ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی تەموزی ٢٠٢٤ لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگەی (سلێمانی - عەربەت) ڕوویداوە. 

ڕوداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج و تاکسی کرۆلادا) ڕویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕوداوەکە دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

لە ئێستادا تەرمی قوربانییەکان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراونەتەوە و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. 



AM:10:02:24/07/2024