بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" پێکهاتەیەک یان حزبێک لە پارێزگای کەرکوک بە تەنها ناتوانێت حکومەتی خۆجێی پێکبهێنێت".
عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" نە پارتی و نە یەکێتی بەبێ عەرەب و تورکمان ناتوانن پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی بکەنەوە، یان حکومەتێکی خۆجێی بێ عەرەب و تورکمان پێکبهێنن".
وتیشی" ناتوانین بە تەنها لەگەڵ یەکێتی ئەم کارە بکەین، پێشتر گفتوگۆ و کۆبوونەوەمان بۆ دیاریکردنی پارێزگارێکی سەربەخۆی کورد ئەنجامداوە، بەڵام نەمانتوانیوە ئەو کارە بکەین و بگەینە ئەنجامی کۆتایی".
هەروەها لای خۆشیەوە جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، وتی" سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەسەر پرسی دانانی پارێزگارێک بگەنە ڕێککەوتن".
وتیشی" هیچ لایەنێک لە کەرکوک ناتوانێت بە تەنها پارێزگار دابنێت، كهركوك شارێكی فره پێكهاتهیه و دهبێت ههموو لایهنهكان بهشداربن".