پۆلیسی ههولێر رایدەگەیەنێت" ئەوکەسەی به ناوی گروپی (گۆڤهند) ههڕهشهی بڵاوكردنهوهی ڤیدیۆی نهشیاوی له كچان و ژنان كردبوو له بهرانبهر وهرگرتنی بڕێك پاره دەستگیرکرا".
پۆلیسی ههولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە لایەن ئافرەتێکەوە ئاگادار کرایەوە کە کەسێک بەناوی (لوقمان مەولان ئیسماعیل) هەڕەشەی لێكردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، لەگەڵ رەوانەکردنی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٢)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، لە ١٤ی١ی ٢٠٢٤ تۆمەتباری ناوبراو دەستگیرکرا".
ئەوەش هاتووە" دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەکەی، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار (لوقمان) هەڕەشەی لە دادخواز و ئامۆزایەکی دادخواز بە ناوی (ھ. ف س)، (د. گ .س) کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ڤیدیۆی نەشیاوی رووتی هەردووكیانی لایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوی دەكاتەوە".
دهشڵێت" پاش لێكۆڵینەوەی چڕتر لەم بابەتە، بۆمان دەرکەوت لە ناو مۆبایلەکەی چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەك (سیحر و جادوو و وێنەی ماددەی هۆشبەر و تۆماری دەنگی و هەڕەشەکردن دژی ئافرەتان)ی تیادایە، تۆمەتبار چەندین پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست کردووە بە ناوی گروپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنەی بەدڕەوشتی، بەکارهێنانی ناوی ئەم گروپە وەك هەڕەشەكردنێك بووە لەسەر ئافرەتان و بە تایبەتی كچان، بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیكی زۆر بەرامبەر بەوەی كە وێنە و ڤیدیۆكانیان بڵاو نەكرێتەوە".
پۆلیسی ههولێر داوا له هاوڵاتییان دهكات لە كاتی رووبەڕوبوونەوەی هەر هەڕەشەیەك لەگەڵ كەسانی هاوشێوە، بە زووترین كات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیەكەیانەوە بكەن بۆ ئەوەی تیمەكانیان رێکاری یاسایی وەربگرن.