کارەبای سلێمانی: گەر مانگی ئاب گەرمتر بێت پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە


بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند" گەر مانگی ئاب گەرمتربێت پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای گشتی کەمدەبێتەوە"، هەروەها ئاشکراشی دەکات کە هاوڵاتیان زیاتر لە ٥١٨ ملیار دینار قەرزارن.

 لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "داشکاندنی ٢٠%ـی قەرزی کارەبا لە هەفتەی کۆتایدایە و  تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی".

 هەروەها ئاشکراشیکرد " لە مانگی چوارەوە تا ئێستا لەلایەن هاوبەشانی کارەباوە ٧٢ ملیار دینار قەرزی کارەبا دراوەتەوە و پێشبینیدەکەین تا ئەم چەند رۆژەی کە ماوە لە داشکاندنەکە بڕی دانەوەی قەرزی هاوبەشان بگات بە 80 ملیار دینار".

لە لایەکی تریشەوە رایگەیاند کە گەر پلەکانی گەرما لە مانگی ئابدا بەرزترببنەوە ئەوا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمتر دەبنەوە.




PM:03:18:24/07/2024