ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی تەموز لەلایەن دارایی عیراقەوە دەستیپێکردووە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت".
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم بە میدیایەکی یەکێتی رایگەیاندووە" لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا، دارایی عێراق دەستی بە وردبینی لیستی مووچە کردووە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەک تەنها بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەرکی وەزارەتی داراییە مانگانە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی عیراقیشدا بکات و پاش وردبینی بڕیاری خەرجکردنی دەدرێت و ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمدا هەیە چارەسەربکرێت بە یەک میکانیزم لەگەڵ مووچەخۆرانی عیراق مانگانە مووچەکانیان پیدەدرێت.
راشیگەیاندووە" پارەی خانەنشینانی هەرێم دەبێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کە مانگانە ١٤ ملیار دینار دەبێت، حکومەتی هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە، بەڵام لێبڕینی خانەنشینەکانی کە مانگانە دەگاتە ١٤ ملیاد دینار گەڕاوەتەوە بۆ دارایی عێراق".