ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٤ لە گەڕەکێکی سنوری پارێزگای دهۆک، بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ برینداربوون.
بێوار عەبدولعەزیزی، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" کاتژمێر (١١:١٠) خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک تانکیەکی غاز لە سەربانی ماڵێک تەقیەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو منداڵی ماڵەکە بە سەختی برینداربوو، لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەکراون کە رێژەی سوتاوی یەکێکیان زیاتر لە ٩٠٪ە و ئەوەی دیکەیان ٢٥٪ی جەستەی سوتاوە و تەمەنیان لە نێوان (٨ بۆ ١٠) ساڵدایە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.