فەرماندەی گشتی هێزەکانى سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" گفتوگۆی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکاتەوە".
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لەسەر داوای هاوپەیمانان، گفتوگۆکانى نێوان لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان مانگی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشوازی لەو داواکارییە دەکەن و بە گرنگی دەزانن.
ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و داڕشتنی سیاسەتی گشتی ھەرێمەکە.