ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر ژنان جادووگەرێك دەستگیركرا".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" لە لایەن چەند هاوڵاتییەک ئاگادارکراینەوە كە کەسێک ناسراوە بە (شێخ شاباز) لە تۆڕە کۆمەڵاتەتییەکان هەژمارێکی داناوە بە ناوی (سیحر و جاد و بەگرەنتی) و دەستدرێژی نەشیاوی کردۆتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتە ڤیدیۆیانی تۆمارکردوە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای ئەنجامدانی بە دواداچون لە لایەن تیمەکانیانەوە، بە داڕشتنی پلانێک توانیان ناسنامەی (شێخ شاباز) ئاشکرا بکەن کە ناوی (ف. شز أ.) و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیریان کرد.
ئەوەش هاتووە" تۆمەتبار (ف. ش. أ.) لە لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بە ناوی کاری (سیحر و جادو) دەستدرێژی کردۆتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتە ڤیدۆیانی تۆمارکردوە و لەبەرامبەر بڵاونەكردنەوەی گرتە ڤیدۆکانیان داوای بڕێکی زۆر پارەی لەو ئافرەتانە کردوە و هەروەها لە ژێر فاشار و هەڕەشەکردندا بڕێکی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێکی تر وەرگرتوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار(ف. ش. أ) پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر بە تۆمەتی ڕێگریکردن دەستگیرکراوە.