لە سنوری سلێمانی تەقە لە سێ‌ هاوڵاتی كرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تەقەی لە سێ کەس کردبوو". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند" دوای ئەوەی لەلایەن سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانییەوە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت ئاگادارکرانەوە لە ڕوداوێکی تەقەکردن لە گوندی باریکە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەرکەوت لەلایەن تۆمەتبارێکەوە تەقە لە سێ کەس کراوە، دوای گەیاندنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت". 

پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه‌، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە و لە ئێستاشدا تۆمەتبار ( م، ج، ع ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٥-٣١ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.



PM:04:39:25/07/2024