براوەکانی خەڵاتی نۆبێڵ دوای ئازادکردنی ئۆجالان‌و چارەسەی دۆزی کور دەکەن



 ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبێل لە جیهان، داوای ئازادیی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، هاوکات داواش دەکەن کێشەی کورد بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی (Der Standard a Avûstûryay)، ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبێل لە جیهاندا داوای ئازادیی بۆ سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

 ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبێل نامەیەکی هاوبەشیان ئاڕاستەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە و لەگەڵ ئازادکردنی ئۆجالان پرسی کوردیش بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت.
                                           
ماوەی ٢٤ ساڵە سەرکردەی پەکەکە عەبدولا ئۆجالان لە زیندانە، ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی ئەورپاو جیهان داوای ئازادکرردنی دەکەن، بەڵام دەستەڵاتدارانی  تورکیا گوێ بەم داوایا نادەن.




PM:11:16:25/07/2024